دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سكاڵایەكی دژ بە ئەردۆغان و سەراج وەردەگرێت

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سكاڵایەكی دژ بە ئەردۆغان و سەراج وەردەگرێت
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای سكاڵایەكی وەرگرت لە رێكخراوی لیبیا بۆ قوربانیانی تیرۆر و توندوتیژی دژ بەسەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆكی حكومەتی پێشووی لیبیا، فایز سەراج.

ئاژانسی "نۆفا" رایگەیاند، "رێكخراوی لیبیا بۆ قوربانیانی تیرۆر و توندوتیژی" بە ھاوكاری لەگەڵ ناوەندی ئەفرۆئاسیایی بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاری داواكارییەكیان پێشكەشكردووە، دژ بە "دوژمنكاری توركیا بۆ سەر لیبیا" لەسەر ئەردۆغان وەكو پۆست و كەسایەتی و ژمارەیەك لە سەركردە سەربازییەكانی و سەراج وەك پۆست و كەسایەتی و ژمارەیەك لە سەركردایەتییەكانی حكومەتەكەی، ئەمە جگە لە ژمارەیەك لە سەركردەكانی میلیشیاكان بە تاوانی "ھاریكاریكردن لە ئەنجامدانی 20 تاوان لە تاوانەكانی جەنگ لەسەر خاكی لیبیا".

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەگەڵ داواكارییەكە پێشكەشكراون، ئەو تاوانانە بریتین لە: "تاوان دوژمنكاری، جینۆساید بە كوشتن و بە لەناوبردنی بەكۆمەڵ چ بە زیانگەیاندنی جەستەیی بێت، یان مەعنەوی. جینۆساید بە سەپاندنی حاڵەتەكانی بژێوی بەمەبەستی بەئەنقەست داڕمانی ماددی. تاوانی بە ئەنقەست كوشتن، كە تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتیە. تاوانی شەڕ، كە وێرانكردنی موڵك وماڵ و دەستبەسەرداگرتنیان، ھێرشكردنە سەر خەڵكی سڤیل، ریش سپییانی شار و فەرمانبەران و ئەنجامدانی دزی و راو و رووت و ھاندانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بۆ ئەنجامدانی تاوانی شەڕ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بڵاوكردنەوەی رق و كینە و ھاریكاری و ھاندانی پلاندارشتن و ئامادەكاریكردن بۆ ئەو تاوانانە و ھەروەھا تاوانی گواستنەوە و راھێنان و پارەدان بە چەكداركردنی بەكرێگیراوان دەگرێتە خۆی.
k24 -
Top