لە فیستیڤاڵێکدا و له ئێران 8 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو 1300 کەسیش برینداربون
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران، موجته‌با خالیدی، وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای ئێران رایگه‌یاند، "له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی فیستیڤاڵی چوارشه‌ممه‌ی سور كه فیستیڤاڵێکی کولتوریه له ئێران، 8 (هه‌شت) كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو 1300 (هه‌زار و سێ سه‌د) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
87 كه‌س له برینداره‌كان ئه‌ندامه‌كانی جەسته‌یان له‌ده‌ستداوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، 87 (هه‌شتا و حه‌وت) كه‌س له برینداره‌كان ئه‌ندامه‌كانی جەسته‌یان له‌ده‌ستداوه و باری ته‌ندروستیان خراپه.
پۆلیسی ئێران 25 (بیست و پێنج) كه‌سی ده‌ستگیركرد
وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای ئێران باسی لەوەشکردوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخه‌رانی ئه‌و فیستیڤاڵه مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتبو، پێشێلی رێكاره‌كانی خۆپارێزیان له كۆرۆنا كردوه، بۆیه پۆلیسی ئێران 25 (بیست و پێنج) كه‌سی ده‌ستگیركرد.
ئاهه‌نگی "چوارشه‌ممه‌ی سور" ئێواره‌ی سێشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و تادره‌نگای شه‌و به‌رده‌وامبوه "چوارشه‌ممه سور" فیستیڤاڵێكی كولتوری ئێرانه له‌مانگی (ئازاری/3) هه‌مو ساڵێك وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ سه‌ری ساڵی نوێی ئێرانی ئه‌و جۆره فیستیڤاڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ساڵی رابردوش له‌میانی بەڕێوەچونی ئاهه‌نگه‌كانی چوارشه‌ممه‌ی سوردا، 3 (سێ) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابو، 1403 (هه‌زار و چوار سه‌د و سێ) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
خه‌ندان
