هەواڵگریی ئەمریکا: خامنەیی فەرمانی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا داوە

هەواڵگریی ئەمریکا: خامنەیی فەرمانی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا داوە


دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکا، کە رێبەری باڵای ئێران فەرمانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکای داوە.

لە راپۆرتێکدا، کە نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە چەند روویەکەوە و بە نهێنی بۆ شکتهێنان بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردندا، هێرشی کردووە.

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێران ویستوویەتی ”ناکۆکی و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا، دروست بکات“.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی ئێران بۆ شکستهێنان بە ترەمپ، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بووە.

رۆژی 3-11-2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو (2017-2021) بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، شکستی هێنا.

ترەمپ لەماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتیدا، دژایەتییەکی توندی ئێرانی کرد و چەندین سزای بەسەردا سەپاند، جگە لە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس.





باسنيوز
Top