ئه‌مه‌ریكا: هه‌رگیز ئه‌و سته‌مكارییه له‌بیر ناكه‌ین كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كراوه
له‌وباره‌یه‌وه هوود دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و رووداوه تاڵه هانمان ده‌دات، كه هه‌رگیز رێگه به دووبارهبوونهیان نه‌ده‌ین، به‌تایبه‌ت ریگریكردن له به‌شار ئه‌سه‌د و له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان گومان بكه‌ین رێگه به دووباره بونه‌وه‌ی ناده‌ین و رێگه به رژێمی ئێرانیش ناده‌ین ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات".
جختیشی كرده‌وه، "نابێت ئازاره‌كانی گه‌لی كوردستان له‌بیر بكه‌ین به‌تایبه‌ت له عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تان بیر دێنمه‌وه، كه پاپای ڤاتیكان له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س مه‌راسیمی ئایینی به‌رێوه‌برد، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌شتی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تییه له‌عێراق، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌شێكی مێژووییه بۆ گه‌لی كوردستان و نابێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له‌بیر بكه‌ین و ده‌بیت بیان پارێزین، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌كو ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندین به پاراستنی ئه‌م به‌هایانه".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆهه‌ڵاتی ناوه‌راست گوتی: حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین جۆره‌وه، بوونی سه‌ربازیمان له ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌یه، بوونێكی سیاسی گه‌وره‌شمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و چه‌ندین ملیۆن دۆلارمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج كردووه، هه‌میشه هه‌وڵمانداوه پارێزگاری له پێكه‌وه ژیان بكه‌ین، كه ئه‌مه جۆریكه له پارێزگاریكردن له هه‌ریمی كوردستان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه هیچ كات ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵانه له‌بیر ناكه‌ین، كه رووبه‌رووی هه‌ریمی كوردستان بوونه‌ته‌وه".
k24 -
