دوو وڵاتی دیكه‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا راده‌گرن

 دوو وڵاتی دیكه‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا راده‌گرن
هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سوید و لاتڤیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، به‌ره‌چاوكردنی راپۆرته‌كانی كاریگه‌ری خراپی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا، بڕیاریانداوه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌ رابگرن.

ئاژانسی ته‌ندروستی سوید رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و دورخستنه‌وه‌یان له‌كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی ڤاكسین، به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكایان راگرتوه‌.
لاتڤیت بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای راگرت

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی ده‌وڵه‌تی لاتڤیا رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ ڤاكسینی ئه‌سترازینیكایان راگرتوه‌، هه‌رچه‌ند دوای تاقیكردنه‌وه‌كانیش، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران دروست نه‌كردوه‌.

پێشتریش، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا و ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا راده‌گرن، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵات كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران دروستكردوه‌.









خه‌ندان
Top