له ئێران 100 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/3/2021، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 100 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 61 هه‌زار و 330 كه‌سه.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، حه‌وت هه‌زار و 980 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته ملیۆنێك و 754 هه‌زار و 933 کەس.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، تا ئێستا ملیۆنێك و 499 هه‌زار و 301 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
