سەرۆکی حکوومەتی یەکگرتووی لیبیا سوێندی یاسایی دەخوات

سەرۆکی حکوومەتی یەکگرتووی لیبیا سوێندی یاسایی دەخوات
سەرۆکی حکوومەتی یەکگرتووی لیبیا، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، سوێندی یاسایی دەخوات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021، عەبدولحەمید دەبیبە وەک سەرۆکی حکوومەتی یەکگرتووی لیبیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە شاری تەبرەق، سوێندی یاسایی بخوات.

بڕیارە نێردەی و باڵوێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنا، تورکیا، مەغریب، تونس و جەزائیر بەشداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی حکوومەتی نوێی لیبیا و ئەندامانی کابینەکەی، بکەن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، فایز سەراجی سەرۆکی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، کە ئێستا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە، بەنیازە بگەڕێتەوە تەڕابلوس و حکوومەت رادەستی عەبدولحەمید دەبیبە بکاتە و دواتریش بە یەکجاری بگەڕێتەوە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کە خۆی خێزانەکەی پێش گەرانەوەی بۆ لیبیا، لەوێ دەژیان.












باسنيوز



Top