دو وەزیری ئەمریکا سەردانی ئاسیا دەکەن، کۆریای باکور و چینیش بەگومانەوە لەگەشتەکەیان دەڕوانن

دو وەزیری ئەمریکا سەردانی ئاسیا دەکەن، کۆریای باکور و چینیش بەگومانەوە لەگەشتەکەیان دەڕوانن

هەریەک لە وەزیری دەرەوە و بەرگری ئەمریکا گەشتێکی چوار رۆژە بۆ هەریەک لە ژاپۆن و کۆریای باشور ئەنجامدەدەن، کۆریای باکور و چینیش بەگومانەوە لەو گەشتە دەڕوانن و خۆیان بۆ دەرئەنجامەکانی ئامادە دەکەن.
ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی و لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا وەک یەکەم هەنگاوەی ئیدارەی بایدن بەئاراستەی ئاسیا سەردانی هەریەک لەژاپۆن و کۆریای باشور دەکەن
بەگوێرەی هەواڵێکی ئەسۆشییەتد پرێس، بڕیارە سبەی دوشەممە هەریەک لە ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی و لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا وەک یەکەم هەنگاوەی ئیدارەی بایدن بەئاراستەی ئاسیا سەردانی هەریەک لەژاپۆن و کۆریای باشور بکەن.
ئامانج لەسەردانی ئەو دو وەزیرەی ئەمریکا بەهێزکردنی کاریگەرییەکانی ئەمریکا و هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانە لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لەئاسیا
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، ئامانج لەسەردانی ئەو دو وەزیرەی ئەمریکا بەهێزکردنی کاریگەرییەکانی ئەمریکا و هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانە لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لەئاسیا، ئەوەش لەلایەن چین و کۆریای باکورەوە وەک ئاماژەیەکی باش سەیرنەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، جەیک سولیڤان راوێژکاری نیشتیمانی ئەمریکا چاوی بەبەرپرسانی باڵای چین دەکەوێت لەئالاسکا و سەرچاوەیەکی باڵاش لەئیدارەی بایدن رایگەیاندوە، بەرپرسانی ئەمریکا مانگی رابردو هەوڵیانداوە لەچەند رێگایەکەوە بگەنە بەرپرسانی کۆریای باکور بۆ ئەو مەبەستەش راوێژیان لەگەڵ کۆریای باشور و ژاپۆن کردوە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

هاوکات، شیکەرەوانی سیاسی ئەمریکا ئەوەشیان وتوە ئامانج لەناردنی ئەو دو وەزیرە، ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ سیئۆل و تۆکیۆ کە لەسایەی ئیدارە میزاجییەکەی ترەمپدا روبەڕوی هەڵچون و داچونی زۆر بوبوەوە.








خەندان-
Top