بەرپرسێکی ئەمریکی: کۆریای باکور هەوڵەکانی ئیدارەی جۆ بایدن-ی پشتگوێخستوە
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پیۆنگیانگ هەوڵەکانی ئەوانی بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوانیان پشتگوێ خستوە، کە لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیانپێکردوە.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، کۆریای باکور هەوڵەکانی ئیدارەی جۆ بایدن-ی پشتگوێخستوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی چەند کەناڵێکەوە پەیوەندیان هەبێت.
ئیدارەی بایدن هەوڵیداوە لە رێگەی چەند کەناڵێکەوە کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە دەستیپێکردوە، پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی کۆریای باکور بەهێزبکات
ئەو کاربەدەستەی حکومەت ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیدارەی بایدن هەوڵیداوە لە رێگەی چەند کەناڵێکەوە کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە دەستیپێکردوە، پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی کۆریای باکور بەهێزبکات.
نێردەی کۆریای باکور بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکی لەوبارەیەوە نەداوەتەوە
ئەوەشی خستەڕو، سەرەڕای هەوڵەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لە پیۆنگیانگەوە پێنەگەشتوە، هەروەها نێردەی کۆریای باکور بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکی لەوبارەیەوە نەداوەتەوە.
خەندان-
