له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 545 هه‌زار و 544 كه‌س

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 545 هه‌زار و 544 كه‌س
له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 545 ھەزار کەس بەم په‌تایه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌‌‌‌ 13/3/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 993 ھەزار و 423 کەس.

تا ئێستا لە ئەمریکا 545 هه‌زار و 544 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 20 ملیۆن و 31 ھەزار و 220 کەسیش چاک بوونەتەوە.












باسنيوز


Top