وته‌بێژی حوسییه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ره‌تده‌كاتەوە
وته‌بێژی حوسیه‌كانی یەمەن رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به پیلانگێڕی دژی یه‌مه‌ن و بردنی بۆ قۆناغێكی مه‌ترسیدار، ناویدەبەن.
کەناڵی "ئه‌لمه‌سیره"ی سه‌ر به حوسییه‌كان بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژی حوسییه‌كان رایگه‌یاندوە، "ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست كه پێشكه‌شكراوه شتێكی نوێی تیادا نیه و ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و به پیلانگێڕی بۆ بردنی وڵات بۆ قۆناغێكی مه‌ترسیدار، ناویدەبەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ئه‌مریكا گوزارشت له سیاسیه‌تی سعودیه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی كه‌نداوه، بۆیە "ئێمە رەتیدەکەینەوە".
وته‌بێژی حوسییه‌كان باسی لەوەشکردوە، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه هیچ گۆڕانكارییه‌كی نوێی و راستی تێدا نیه، كه خزمه‌ت به دۆزی یه‌مه‌ن و گه‌له‌كه‌ی بكات له‌م قۆناغه‌دا، ده‌بوایه ئه‌مریكا سه‌ره‌تا هه‌نگاوی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی بنایە "ئێمه‌یش به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له‌وه ده‌كرد".
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام ئەوەشی خستەڕو، دیاریكردنی خاڵه‌كانی هاتوچۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا، مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له رێگای هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و نه‌دانی پاسپۆرت له‌لایه‌ن سه‌نعاوه له پێشمه‌رجه‌كانی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكادان.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردبوەوە، پێویستە ئاگربەست بە زوترین کات لە یەمەن رابگەیەنرێت و هێرشە ئاسمانییەکانی حوسیەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی سعودیە بوەستێنرێت، لە بەرامبەردا فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن بکرێتەوە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان بۆ ئەو وڵاتە.
خەندان
