خامنه‌یی: ئه‌مریكا به بیانوی داعش دەستتێوەردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان ده‌كات
رێبه‌ر باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌بێ مۆڵه‌ت و به بیانوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش كه "خۆیان دروستیان كردوه"، دەستتێوەردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند، "ئەمریکا له‌ژێر ناونیشانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش كه خۆیان دروستیان كردوه و بەبێ مۆڵەت دەستتێوەردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و بنکەی سەربازی دادەمەزرێنن، پاشان بە رق و کینەوە باس لە هه‌ژمونی ئێران لە ناوچەکەدا دەکەن".
ئه‌مریكا به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی ده‌چێته ناو وڵاتانه‌وه و هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامیگری ناوچه‌كه‌دا ده‌دات
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌مریكا به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی ده‌چێته ناو وڵاتانه‌وه و هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامیگری ناوچه‌كه‌دا ده‌دات و ئێرانیش به تێكدانی ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، تۆمه‌تبار ده‌كات.
هاوكاری ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاتانه بوه
خامنەیی باسی لەوەشکردوە، "هاوكاری ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاتانه بوه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان ناكه‌ین".
خه‌ندان-
