ئیستەنبۆڵ... 13 كەس لەسەر سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان دەستگیر كران
تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز" بڵاوی كردەوە نووسینگەی شارەداری ئیستەنبۆڵ ئاشكرای كردووە كە بەپێی چەندی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، 18 كەس لەمیانی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەشتی مارس، هوتافیان لە دژی ئەردۆغان گوتووەتەوە، لەناویاندا 13 كەس ناسراونەتەوە و بە بڕیاری دادوەر، دەستگیر كراون.
ئەمەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو ئەردۆغان بەڵێنی دابوو حكوومەتی وڵاتەكەی هانی ئازادی رادەربڕین دەدات.
لای خۆیانەوە كۆمەڵەی پارێزەرانی پێشكەوتنخواز لە (تویتەر)ەوە بڵاویان كردووەتەوە كە 12 ئافرەت لە ناو ماڵەكانی خۆیاندا بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان دەستگیر كراون.
باسنيوز
