نەتەنیاهۆ سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵدەوەشێنێتەوە

نەتەنیاهۆ سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵدەوەشێنێتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانەکەی بۆ ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو هەڵدەوەشێنێتەوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-3-2021 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی فەرمی، بگاتە ئیمارات.

میدیایاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی سارە نەتەنیاهۆی هاوسەری، بنیامین نەتەنیاهۆ سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندووەتەوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی نەتەنیاهۆ، رازی نەبوونی ئوردن بووە بە تێپەڕینی فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەکە، کە ئەمەش دەبووە هۆی دوو کاتژمێر و 30 خولەک درێژکردنەوەی گەشتەکە.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە رێگرتن لە تێپەڕینی فڕۆکەی بنیامین نەتەنیاهۆ بە ئاسمانی ئوردن بەهۆی رێگرتنی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بووە لە گەشتێکی حوسێن بن عەبدوڵڵای شازادەی جێنشینی ئوردن بۆ مزگەوتی ئەقسا لە قودس.

ئیمارات و دواتریش بەحرێن، سودان و مەغریب، لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2020 پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و ئوردن و میسریش چەندین ساڵە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.














باسنيوز

Top