عەلی باباجان: خراپیی رەوشی ئابووریی تورکیا بە ڕێكخستنەوەی یاساكان چارەسەر دەبێت

عەلی باباجان: خراپیی رەوشی ئابووریی تورکیا بە ڕێكخستنەوەی یاساكان چارەسەر دەبێت
عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی (دەوا) لە توركیا، بە بۆنەی تێپەڕینی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی پارتی (دەوا) لە پرێسک کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە داوە چاکكردنی رەوشی ئابووریی وڵات ئەوكاتە دەكرێت، كە رێز لە بڕیاری دادگاكان بگیرێت و رێز لە یاسا بگیرێت، كە لە توركیا نییە.

باباجان گوتیشی: "ڕێگەی چارەسەركردنی رەوشی ئابووری، بە رێكخستنەوەی یاساكاندا تێپەر دەبێت و پێویست ناكات ئەوەندە باسی ڕیفۆرم بكەین و باسی باشتركردنی رەوشی ئابووری بكەین، دەتوانرێت بە یەك کاتژمێر هەمووی چارەسەر بكرێت. وەرنە بەردەم كامێرا و بڵێن رێز لە بڕیاری دادگای دەستووری توركیا دەگرین و ئەو بڕیارەی لەگەڵ دادگاكاندا نەگونجێت دەری ناكەین و ئیتر بە تەلەفۆن و نامە دەست لە كاروباری دادگا وەرنادەین، ئەمانە دەبنە هۆی باشتركردنی رەوشی ئابووی".

باباجان باسی لەوەش كرد، پێویستە ئاژانسی ئەنەدۆڵ و تەلەفزیۆنی TRT كە حكوومین تەنیا پروپاگندە بۆ پارتی دەسەڵاتدا نەكەن، بەڵكوو دەبێت بۆ هەموو پارتەكان وەكوو یەك بن.














باسنيوز


Top