سعودیه: ئێران ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگ و خوێنڕشتن ده‌بات
باڵیۆزی سعودیه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جارێکر تر كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبارده‌كات به دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر ناوچه‌كه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران ته‌نها یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ناكات، به‌ڵكو "ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگ و خوێنڕشتن ده‌بات".
عه‌بدولعه‌زیز واسڵ، باڵیۆزی سعودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له لێدوانێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، له‌م دواییانه‌دا شانشینی وڵاته‌كه‌ی، به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌كی "میلیشیا تیرۆریسته‌كان ئێران كه پاڵپشتیان ده‌كات" كراوه‌ته ئامانج.
ئەو سیاسه‌ته‌ی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كات "ده‌بێته هۆی مه‌ترسی خستنه سه‌ر ناوچه‌كه، وێرانكردن، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سیاسه‌ته‌ی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كات "ده‌بێته هۆی مه‌ترسی خستنه سه‌ر ناوچه‌كه، وێرانكردن، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان".
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران به‌رده‌وامه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌كرێت
باڵیۆزی سعودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسی لەوەشکرد، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران به‌رده‌وامه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه‌مینه‌ی ئه‌هواز و جیاكاریان له‌نێواندا ده‌كرێت، ئەوه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌بونی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سعودیه داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه كۆتایی به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران بهێنێت و وتی، "تاوانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی ئێران ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه و وروژاندنی مه‌یلی تائیفی به پاڵپشتیكردنی لایه‌ن و میلیشیا تیرۆریسته‌كانی به‌رده‌وامه".
نیشانەکردن سعودیە ئێران
خەندان
