خلووسی ئاكار: 25 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران
وه‌زیری به‌رگری توركیا، گوتیشی: به هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیاوه، ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هیچ شوێنێك ناحه‌سێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بنبڕكردنی "تیرۆر"هیچ هه‌ڵاواردنێك ناگرێته‌خۆ و هیچ شوێنێكی ئارام نییه "تیرۆریستیان" بۆی بڕۆن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، 7 چه‌كداری یه‌په‌گه‌یان كوشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیكردبوویه‌وه، شه‌ڕی سوپای توركیا له دژی "تیرۆر" له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
له به‌رامبه‌ردا تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی په‌كه‌كه یان نزیك له‌و پارته ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیای ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
k24 -
