ئهمریكا لەبارەی رێککەوتننامەی ناوکی پێشنیازێک دەداتە ئێران
وهزارهتی دەرەوەی ئهمریكا رایگەیاندووە، پێشنیازیان بۆ ئێران كردووه لەچوارچێوەی گرووپی 5+1 دانوستان لهبارەی رێککەوتننامەی ناوکیدا بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەکردن بەوەی ئەوان چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکەن، رایگەیاندووە، ”ئارامیمان بەرامبەر ئێران بێسنوور نییە“.
رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.
شەوی 8-5-2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017-2021) بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.
وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.
باسنيوز
