ئێران چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به بازرگانیكردن به كچان و ئافره‌تانی ئێرانی تۆمه‌تبار ده‌كات
ئه‌و به‌رپرسه ئافره‌ته ئێرانییه گوتی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و وڵاتانه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی داراییان هه‌یه و به پاره سه‌رنجی كچان و ئافره‌تانی ئێران له‌ژێر په‌رده‌ی كارگوزاری ناوماڵان به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن، به‌ڵام دواتر موماره‌سه‌ی سێكسییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه، جاری وا هه‌یه هه‌زاران كچی ئێرانی به‌قاچاغ ده‌برێنه وڵاتانی ئه‌وروپا و له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی پۆرن "سێكسی" به‌كاریان ده‌هێنن.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
k24 -
