لە 8ـی مارسدا ژنانی فەرەنسا داوای مافی زیاتر دەکەن
ئەمڕۆ 8-3-2021، 30 کۆمەڵە و سەندیکا ناڕەزیی توندی خۆیان دژی جیاوازیی مووچەی ژنان و پیاوان لە فەرەنسا، نیشان دا.
ئەو کۆمەڵە و سەندیکایانە داوایان لە ژنە کرێکار و کارمەندەکان کرد لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ دەست لەکارەکانیان هەڵبگرن و بەشداریی ناڕەزایەتییەکان بکەن.
لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (دوێنێ و پێرێ)دا، سەدان ژن لە پاریس، لیۆن، مۆنبلییە و کۆمبەر بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە خۆپیشاندانیان کرد.
باسنيوز
