لە 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا 65 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردوون

لە 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا 65 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردوون
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 129 هەزار و 299 پشکنین ئەنجامدراون؛ 11 هەزار و 187 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 65 تووشبووی دیکەش مردوون.

ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە 29 هەزار و 30 کەس، ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ دوو ملیۆن و 780 هەزار و 417 کەس بەرزبووەتەوە کە هەزار و 261 لەو تووشبووانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 785 تووشبووی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەگشتی تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 623 هەزار و 924 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو پشکنینانەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان کراون، گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 122 هەزار و 851 پشکنین.

لە ماوەی رابردوودا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ زیاتر لە 200 کەس لە رۆژێکدا بەرزبووەوە، بەڵام ماوەی نزیکەی سێ مانگە ئەم ژمارەیە لە دابەزینێکی هێواشدایە.

رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێندرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن. شەممەی رابردوو فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە رۆژی 1ی ئادارەوە قۆناخەکانی ئاساییبوونەوە بەشێوەیەکی پلە بە پلە دەستپێکرد.
rudaw -
Top