گیاندارێكی ده‌ریایی سه‌یر له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه
ئه‌و گیانداره سه‌یره، له ده‌ریاكانی ناوچه‌ی وێڵزی به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه و دامه‌زراوه‌ی (Cetacean Strandings Investigation Programme)ی لێ‌ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه به (CSIP) ناسراوه، تا ئێستا زانایان بۆیان ئاشكرا نه‌كراوه ئه‌و گیانداره سه‌یره چییه، بۆیه سامپڵێكیان بۆ تاقی كردنه‌وه لێوه‌رگرتووه.
ماسیۆ ویستفێڵد، له تیمی (CSIP) گوتی: "ناسینه‌وه‌ی ئه‌و گیاندره زه‌حمه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره مردووه و شه‌پۆڵه به‌هێزه‌كانی ده‌ریا بۆ كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیای هێناوه".
گیاندارێكی ده‌ریایی سه‌یر له به‌ریتانیا دۆزرایهوهگیاندارێكی ده‌ریایی سه‌یر له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه
له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، گیانداره‌كه ره‌نگی خۆڵه‌مێشییه، هه‌ندێك ئێسكی له‌له‌شیدا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام شێوه‌ی سه‌ره‌كی گیانداره‌كه ته‌واو دیار نییه و پێده‌چێت سه‌ری به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچووبێت.
هه‌رچه‌نده "ویسفێڵد" بڕبڕه‌ی پشتی گیاندارهكهی دیاری كردووه، كه (7) مه‌تره، به‌ڵام درێژی راسته‌قینه‌ی گیانداره‌كه دیار نییه.
شێوه‌ی ته‌واوی گیانداره ده‌ریاییه‌كه دیار نییهشێوهی ته‌واوی گیانداره ده‌ریاییه‌كه دیار نییه
ویسفێڵد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك ژنێك په‌یوه‌ندی به تیمه‌كه‌مانه‌وه كرد، وایزانیبوو ئه‌مه ماسی قرشه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوینهكهمان كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت، كه نه قرشه و نه نه‌هه‌نگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی ئه‌و دووانه جیاوازه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
