نەتەوە یەكگرتووەكان: سوپای توركیا لە عەفرین بەشداری لە ئەشكەنجەدانی خەڵكی كردووە
راپۆرتەكە، ژمارەیەكی زۆر لە ئەنجامە سەرسوڕھێنەرەكان لە خۆدەگرێت لە بارەی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، كە عەفرینیان داگیركردووە، ئەو ناوچەیەش بە درێژایی مێژوو ناوچەیەكی كوردنشین بووە و ئێستا توركیا داگیری كردووە و تێیدا پاكتاوی رەگەزیی و تاڵانكردنی بەكۆمەڵ و بازرگانی بە مرۆڤی ئەنجامدەدات.
وێرانكردنی عەفرین لە لایەن گرووپەكانی سەر بە توركیا گرووپەكانی سەر بە توركیا لە عەفرین
راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەوە دەكات، كەوا ئاگاداركراوەتەوە لەبارەی رفاندنی بە سەدان كەس لە خەڵكی سڤیل یان بێسەروشوێنكردنیان، دوای ئەوەی گرووپە چەكدارەكان دەستیان كرد بە دەستبەسەركردنی خەڵكی ناوچە بۆ دەستەبەركردنی پارە بەرامبەر بە ئازادكردنیان. ئەم كردەوە پەیتا پەیتا پەرەیسەند تا بووە كارێكی رێكخراو بۆ ھەراسانكردنی كوردانی دانیشتوانی عەفرین.
رزگاربووان دەڵێن: رفێنەرانیان دووچاری "لێدانی زۆر توند و چەندین جارەیان" دەكردەوە و داوایان لە گیراو و رفێندراوەكان دەكرد دان بنێن بە پەیوەندییان بە گرووپە سیاسیەكانی كوردی. ھەروەھا چەكداران دەستدرێژی سێكسیان كردە سەر ئافرەتان لە میانی دەستگیركردنیادا و ھەندێكیشیان رفێندران و بە زۆر مارەكران.
وێرانكردنی عەفرین لە لایەن گرووپەكانی سەر بە توركیاوێرانكردنی عەفرین لە لایەن گرووپەكانی سەر بە توركیا
سوپای نیشتیمانی سووریا بە تایبەت ئێزدییەكانی عەفرینیان كرد ئامانج و گۆڕ و مەزارگەكانیان دزران و ماڵباتە ئێزدییەكان ناچاركران گوژمەی "زۆر گەورە" بدەن، بەپێی قسەكانی ئێمی ئۆستن، كە ھاوكارێكی "بەرنامەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە بنكەی ویلسۆن".
ھۆلمز لە بەردەم لیژنەی ئەمەریكایی بۆ ئازادییەكانی ئایینی نێودەوڵەتی لە حوزەیرانی 2020 گوتی: "ئەگەر زیندووش مان، ئەمە رێگایەكە بۆ سەپاندنی گۆرانی دیموگرافی، بۆ ناچاركردنی ئەو ژمارە كەمەی ماون لە ئێزدییەكان لە عەفرین لە جێھێشتنی ناوچەكە، ئەمە رێگایەكە بۆ چوونە نێو پاكتاوی رەگەزی و گۆڕینی دیموگرافی بە بێ ئەوەی بیانكوژن".
ئافرەتێكی ئێزدی بە لێكۆڵەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانی گوتووە، ئەو چەكدارانە بە كێبڵ لێیانداوە و ھەڕەشەی كوشتنیان لێكردووە، گوتیشی: پێیانگوتووە، ئێزدییەكان كافرن. تۆ لە زەوی خۆت دەردەكەین و لێرە دەمریت".
ھێزەكانی توركیا بەردەوام لە بنكەكانی گرووپە چەكدارەكان بۆ گڵدانەوە و دەستگیركردن ئامادەبوونە و ئامادەی دانیشتنەكانی ئەشكەنجەدان بوونە، بەپێی گەواھی رزگاربووان، كە لە راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ھاتووە. باڵیۆزی توركیا لە واشنتن ھیچ وەڵامی لەسەر ئەم راپۆرتە نەبووە كاتێك بە پۆستی ئەلیكترۆنی دوای لێكراوە.
لە راپۆرتەكەدا ناوی دوو گرووپی چەكدار ھاتوون، كە پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتیوانیی دەكردن، ئەوانیش ھەر یەك لە گرووپی سوڵتان موراد و گرووپی حەمزەن، ئەم دوو گرووپە وەك دوو لە خراپترین ئەشكەنجەدەر لە عەفرین لە راپۆرتەكەدا ھاتووە.
گرووپی سوڵتان موراد، چەكی دژە تانكی چنگ كەوت وەك بەشێك لە بەرنامەیەكی نھێنیی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا بۆ شەڕكردن دژ بە رژێمی سووریا. كەچی گرووپی حەمزە لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پشكێنرا و مەشقیان پێكرا و چەكدار كران وەك بەشێك لە بەرنامەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بۆ پێكھێنانی سوپایەك دژ بە رێكخراوی داعش، دواتر ھەردووكیان چوونە ریزی سووپای نیشتیمانی سووریا.
وێرانكردنی عەفرین لە لایەن گرووپەكانی سەر بە توركیاوێرانكردنی عەفرین لە لایەن گرووپەكانی سەر بە توركیا
ئەلكسەندەر ماكیفر، لێكۆڵەر لە "ھەڵمەتی سووریایین لە پێناو راستی و دادپەروەری"، گوتی: دواتر توركیا دەستی گرت بەسەر جانتای گرووپی حەمزە لە میانی دەستوەردانی راستەوخۆیدا لە كاروباری سووریا لە كۆتایی ساڵی 2016 و پەیوەستی ئەمەریكای لەباكووری رۆژئاوای سووریا نەھێشتەوە.
گوتیشی: "لەو كاتەوە، قەبارەی ئەو گرووپە زۆر گەورە بوو، كە ھاوكات بوو لەگەڵ بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا، ئەمەش رێگای پێدا ببێتە یەكێك لە دیارترین گرووپەكانی ناوچە داگیركراوەكانی سووریا لە لایەن توركیاوە".
ھەروەھا گرووپەكە لە كاری بەكرێگرتەیی لە لیبیا و ئازەربایجان تێوەگڵا.
زنجیرە رووداوێكی ساڵی رابردوو مەودای پشێلكارییەكان گرووپی حەمزەی دژ بە خەڵكی سڤیل لە عەفرین ئاشكراكرد.
لە حوزەیرانی ساڵی 2020 لە میانی ناكۆكییەك لە دوكانێكدا، چەكدارانی گرووپی حەمزە تەقەیان لە خەڵك كرد و ژمارەیەكی لە خەڵكی سڤیل كوشت، وەك وەڵامدانەوەیەكی توڕەبوون خەڵك ھەڵیانكوتایە سەر بارەگایەكی گرووپەكە و ھەشت ئافرەتیان لە زیندانێكی نھێنی لە ناو بارەگەیاندا دۆزییەوە.
گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو ئافرەتانە پیشاندەدات كاتێك لە لایەن پۆلیس سەربازی سەر بە توركیا لە زیندانەكە دەردەھێنران. كۆمەڵە كوردییەكان ئەو كارەیان بە "سووككردنی ئافرەت لە سەرتاسەری جیھان دانا" و داوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنیان كرد لەو بارەوە.
ھێشتا شارەزایان لە حاڵەتێكی گوماندان لە بارەی ھۆكاری سەرەكی ئەو پێشێلكارییانە. ھۆلمز لە میانی گەواھییەكانیدا گوتی: "ئەگەر توركیا لەو ناوچانەی داگیری كردوون، بە سەرێ كانی، گرێ سپی و عەفرینەوە نەكشێتەوە، زۆر ئەستەم خەڵكە رەسەنەكەی ئەو ناوچەیە بەبێ تەماشاكرانی ئاین و رەگەزیان، بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.. ئەگەری گەڕانەوەی ئێزدی و كریستیانەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان نییە، كە بەسەدان ساڵ لەوێ ژیاون، ئەگەر توركیا لەو ناوچانە نەكشێتەوە".
k24 -
