نەوتی "برێنت" زیاتر لە سێ دۆلار و نیو بەرز بوویەوە
لە كاتژمێر 15:10 بەكاتی گرینیچ و 18.10 بەكاتی ھەولێر گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 3.55 بەرز بوویەوە و بەرمیلی گەیشتە 67.62 دۆلار، لە كاتێككدا خامی ئەمەریكایی رۆژئاوای تێكساسی ناوەڕاست 2.84 دۆلار بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێك گەیشتە 64.12.
وەزیرانی رێكخراوی ھەناردەكارانی نەوت و ھاوپەیمانەكانی لە كاتژمێت 13:00 بەكاتی گرینچ و 16:00 بەكاتی ھەولێر دەستیان بە كۆبوونەوە كرد بۆ باسكردنی سیاسەتی بەرھەمھێنانی نەوت.
سەرچاوەیەك لە "ئۆپێك+" ئەمڕۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سعوودییە لێكۆڵینەوە لە درێژكردنەوە كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی خۆی لەبەرھەمھێنانی نەوت دەكات، كە ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە، بۆ ماوەی مانگێكی دیكە دوای دەخات تا كۆتایی نیسانی داھاتوو.
k24 -
