حزبی ئەردۆغان: پارتی گەلی دیمكراتیك بەڕێگای پەرلەمان و دادگا دادەخەین
ئۆزكان گوتی: "ئەو ھاوپەیمانییە نھێنی و راگەیاندراوانەی ھەر پێنج حزبی بەرھەڵستكار پێكیانھێناوە، وێڕای لێك نەچوونیان لە رووی تێڕوانینەوە، روانگەیەكی روونیان نییە لە بارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی لابردنی پارێزبەندی لە سەر پەرلەمانتارە كوردەكان".
گوتیشی: ئامانج لە لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئەندام پەرلەمانەكانی پارتی گەلانی دیموكراتیك بواركردنەوەیە لەبەردەم سكاڵاكردن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حزبەكە.. ئێمە ئەو پارتییە كوردییە لە رووی سیاسی و دادگایی دادەخەین و لەناو ویژدانی گەلی توركیاشدا لەناوی دەبەین".
لە قسەكانی بەردەوام بوو و رایگەیاند، " 6 ملیۆن ھاووڵاتی دەنگیان بە پارتی گەلانی دیموكراتیك داوە، كە حەزیان لە ئاشتی بووە و پشتیان بەو گوتارانەی دیموكراتی و ئازادی بەستبوو، كە لە لایەن ئەندامەكانی ئەو حزبە ناوە ناوە باس دەكران، ئەو دەنگدەرانە دەنگیان نەداوە بۆ ئەوەی ببێتە پاشكۆی رێكخراوێكی تیرۆریستی یان رێكخراوێكی تیرۆریستی سوودیان لێوەرگرێت".
سەرچاوە: RT
k24 -
