زانایەکی ئایینی لە ئەفغانستان تیرۆر کرا

زانایەکی ئایینی لە ئەفغانستان تیرۆر کرا
گوتەبێژی پۆلیسی کابول بە ماڵپەڕی (ئوفوقی ئەفغانستان)ی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فەیز محەمەد فایز، کەسایەتیی ئایینی و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی زانایانی ئایینی هەرێمی قەندهار لە کابول کوژراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی کابول ئاشکرای کردووە ئەو ڕووداوە لە ناوچەی ١٧یەمی کابول ڕووی داوە و تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەت بۆ ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرە پێک هێندراوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممەش سێ کارمەندی تەلەفزیۆنی (ئینعکاس) لە شاری جەلال‌ئاباد لە دوو ڕووداوی جیادا کوژراون، هاوکات دوو مانگ لەمەوبەریش "مەلالە مەیوەند" خانمە بێژەری تەلەفزیۆنی ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.

هەرچەند ناوەندە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ئاشکرایان کردووە کە چەندین کەسیان دەستگیر کردووە کە دەستیان لەو کوشتنانەدا هەیە، بەڵام هێشتا ڕووداوی کوشتن و تیرۆری کەسایەتییە ئایینیەکان، فەرمانبەرانی دەوڵەت و ڕۆژنامەنووسان لەو وڵاتە دووبارە دەبێتەوە.






باسنیوز
Top