ئیسرائیل بەفەرمی ئێران بە هێرشکردنە سەر کەشتیەکەی تۆمەتبار دەکات
گیلاد ئەردان، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگه‌یاند، "سكاڵایه‌كمان دژی ئێران پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوە، له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌فته‌ی رابردو کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی لە نزیک کەنارەکانی عومان كردوەته ئامانج".
پێشتر هۆشداریاندابو لەبارەی چالاکییەکانی ئێران لە کەنداوی عومان و نیگه‌رانیشیان لە هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕبڕیبو
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر هۆشداریاندابو لەبارەی چالاکییەکانی ئێران لە کەنداوی عومان و نیگه‌رانیشیان لە هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕبڕیبو، کە بوەتە سه‌چاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچەکە، بۆیه ئیسرائیل هەمو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ده‌گرێته به‌ر.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌كرێته سه‌ر ئیسرائیل له كه‌نداوی عومان
نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەشکردوە، ئیسرائیل له سكاڵاکەدا ئاماژەی بەوەداوە كه "ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌كرێته سه‌ر ئیسرائیل له كه‌نداوی عومان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه،ئه‌وه‌ش پێشێلکردنێكی زەقی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، سەلامەتی دەریایی، پەیماننامەی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشه".
25ی مانگی (شوباتی/2)ی ئەمساڵ كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگری ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلی كه له سعودیه بۆ سه‌نگاپوره به‌ڕێكه‌وتبو، له كه‌نداوی عومان كرایه ئامانج، له ئاكامدا زیانێکی زۆر به‌و كه‌شتیه كه‌وت.
پێشتریش بینیامین نەتانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێرانی تۆمه‌تباركردبو به‌و هێرشه و له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامەیەکی کەیهانی ئێرانی لە مانشتێتی سەرەکی رۆژی 28ی مانگی شوباتدا بەناونیشانی "تاوانەکانی سوریا و عێراق و وەڵامدانەوە لە یەمەن و دەریای عومان" بڵاویکردەوە، "کەشتییەکەی ئیسرائیل لە کەنداوی عومان لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی بەرەنگارییەوە کراوەتە ئامانج، ئەو هێرشە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە کاتی هەڵاتن کۆتایی هاتوە".
خه‌ندان
