باڵوێزخانەی ئەمریكا: بە داخین بۆ قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی عێراق
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كردووەته‌وه كە له نزیكه‌وه و به وردی چاودێری توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ناسرییه‌یان كردووه، كه بووه‌تە هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی سه‌دانی دیكه.
هەروەها رایگەیاندووە كە هه‌ست به هاوسۆزییه‌كی قووڵ بۆ قوربانییان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن، هیوادارن بریندارەكان به زووترین كات چاك ببنەوە.
جێی باسە چه‌ند رۆژێكە شه‌پۆڵێكی نوێی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زی قاری باشووری عێراق دەستی پێكردووە، زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون و بریندار بوون.
basnews -
