دادگای فەرەنسا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ نیكۆڵا ساركۆزی دەركرد

دادگای فەرەنسا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ نیكۆڵا ساركۆزی دەركرد
ئەمڕۆ دووشەممە دادگایەكی فەرەنسی بە تاوانی گەندەڵی، بڕیاری سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ نیكۆڵا ساركۆزی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا دەركرد.

دادگا بە تاوانی گەندەڵی و بەكارهێنانی هەژموونی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی، بڕیاری سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ساركۆزی دەركرد، لەگەڵ ساڵێك جێبەجێكردن، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە فەرەنسا سزای زیندانیكردن ئەگەر لە دوو ساڵ كەمتر بێت، جێبەجێ ناكرێت، ساركۆزی ناچێتە زیندانەوە.

جێی باسە كەیسەكەی ساركۆزی بریتییە لە یارمەتیدانی دادوەرێك بۆ وەرگرتنی پۆستێكی باڵا لە مۆناكۆ، ئەمەشی لە بەرانبەر وەرگرتنی چەند زانیارییەك لەسەر كەمپەینەكانی هەڵبژاردن بۆ كردبوو.









باسنيوز




Top