ترەمپ لەبارەی دروستکردنی پارتێکی نوێ دەدوێت

ترەمپ لەبارەی دروستکردنی پارتێکی نوێ دەدوێت
دوای تێپەڕبونی شەش هەفتە بەسەر جێهێشتنی کۆشکی سپی، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ بەرنامەیەکی نیە بۆ دروستکردنی پارتێکی نوێ و لەپارتی کۆمارییەکان جیانابێتەوە، جەختیشیکردەوە یەکگرتوتر و بەهێزتر دەگەڕێنەوە.

پارتی نوێ دروستناکەین، پارتی کۆماریمان هەیە و لە هەمو کاتێک یەکگرتوتر و بەهێزتر دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری کۆنفرانسی کۆنسێرڤەتیڤەکان لەویلایەتی ئۆرلاندۆ کرد و رایگەیاند، "پارتی نوێ دروستناکەین، دەیانوت خواستی ئەوەمان هەیە پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت، بەڵام ئێمە پارتی کۆماریمان هەیە و لە هەمو کاتێک یەکگرتوتر و بەهێزتر دەبێت. من نیازی دروستکردنی پارتێکی نوێم نییە."

ئەوانەی دەیانەوێت پارتێکی نوێ دابمەزرێنێنن، بۆ ئەوەیە دەنگی کۆمارییەکان پەرت ببێت

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی دەیانەوێت پارتێکی نوێ دابمەزرێنێنن، بۆ ئەوەیە دەنگی کۆمارییەکان پەرت ببێت و هەرگیز نەیبەینەوە".

گەشتەکەمان زۆری ماوە کۆتایی بێت

سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕوی لەبەشداربوانی کۆنفرانسەکە کرد و باسی لەوەکرد، "بیرم دەکەن؟ گەشتەکەمان هێشتا زۆری ماوە کۆتایی بێت و رەنگە بۆ جاری سێیەم لە دیموکراتەکان ببینەوە".

مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی بایدن "کارەساتبارترین" ماوە بوە لە مێژوی سەرۆکەکانی ئەمریکا

ترەمپ هێرشێکی توندیکردەسەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وتی، مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی بایدن "کارەساتبارترین" ماوە بوە لە مێژوی سەرۆکەکانی ئەمریکا و ناوبراو ""دژە کار و خێزانە، دژە سنور و وزەیە و هەروەها دژە ژن و زانستیەشە".






خەندان
Top