"ئێن بی سی": ره‌نگه‌ تره‌مپ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بكات

تۆڕی "ئێن بی سی"ی ئەمەریكایی ئەمڕۆ یەكەشەممە رایگەیاند، مەزندە دەكرێت سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی رابگەیەنێت بۆ خۆ كاندیدكردنەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2024.

تۆڕەكە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "رۆژی یەكشەممە، بە بۆنەی كۆتاییھاتنی كۆنگرەی كاری سیاسیی پارێزگاران، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ گوتارێك پێشكەش دەكات و تێیدا رایدەگەیەنێت، ئەو گەشتە ناوازەیەی بەر لە چوار ساڵ دەستیپێكرد كۆتایی نەھاتووە و تا دەگاتە ئەوەی نیازی خۆی دەربڕێت بۆ ساڵی 2024 و ئاشكراكردنی تێڕوانینەكانی خۆی سەبارەت بە ئایندەی حزبی كۆماری".

به‌ گوێره‌ی زانیاری ئه‌و تۆڕه‌، مەزندە دەكرێت سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە یەكەم گوتاریدا لەدوای جێھشتنی كوشكی سپی لە مانگی رابردووەوە، بڵێت: "لەبەردەمتان وەستاوم بۆ ئەوەی رابگەیەنم كە ئەو گەشتەی پێش چوار ساڵ بەیەكەوە دەستمانپێكرد، كۆتایی نەھاتووە.. دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی باسی ئایندە بكەین.. ئایندەی بزووتنەوەكەمان، ئایندەی حزبەكەمان و ئایندەی وڵاتە خۆشەویستەكەمان".

باسی له‌وه‌شكرد، لە چەند بڕگەیەكی ھەڵبژێردراودا ھاتووە: "حزبی كۆماری یەكگرتووە، تاكە دابەشبوون لەو حزبه‌دا ئەوەیە، كە لە نێوان كەمینەیەكی سیاسیی دزەكراو لە واشنتنی پایتەخت و لە تەواوی وڵاتدا ھەیە".

بەپێی "ئێن بی سی" بەلای كەمەوە لێدوانەكان وەك كە نووسراوە ئاشكرا دەكەن، ترەمپ پلانی دامەزراندنی پارتێكی نوێ یاخود بەجێھێشتنی حزبی كۆماریی نییە.

كەناڵە ئەمەریكاییەكە ئاماژەیكرد، لەو گوتارەدا سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا، جۆ بایدن دەكەوێتە بەر ھێرش و لە گوتارەكەی سەرۆكی پشوو و رەخنە لە شوێنگرەوەكەی دەگرێت سەبارەت كۆچ و چین و كردنەوەی قوتابخانەكان.

مەزندە دەكرێت گوتارەكەی ترەمپ زیاتر لە 90 خولەك بخایەنێت.
k24 -
Top