حوسییەکان هێرشێکی فراوان دەکەنە سەر سعوودیە

حوسییەکان هێرشێکی فراوان دەکەنە سەر سعوودیە
میلیشیای بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر شانشینی عەرەبستانی سعوودیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021، عەمید یەحیا سەریع، گوتەبێژی میلیشیای حوسی رای گەیاندووە کە درەنگانی شەوی شەممە 27-2-2021 و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی سعوودیە ئەنجام داوە.
عەمید یەحیا سەریع هەروەها رای گەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، مووشەکێکی درێژمەودا و 15 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان ئاراستەی قووڵایی خاکی سعوودیە کردووە.
گوتەبێژی حوسییەکان ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکە چەند پێگەیەکی هەستیاری لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە، کردووەتە ئامانج.
حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعە مەزهەبی یەمەنین و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.














باسنيوز





Top