نزیکەی 87 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

نزیکەی 87 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 114 ملیۆن و 419 هەزار و 545 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، پورتوگال، رۆمانیا، ئیسرائیل، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 86 ملیۆن و 976 هەزار و 187 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 539 هەزار 599 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.




باسينيوز
Top