پێنتاگۆن: هێرشه‌كانمان په‌یامێكی روونه بۆ نه‌یاره‌كانمان کە ئەمه‌ریکا خۆی و هاوپەیمانەکانیشی لە عێراق دەپارێزێت
جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌ند گروپێكی میلیشیا له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق گوتی: زانیارییە هەواڵگرییەکانی هاوپەیمانەکانمان لە عێراق و کوردستان هاوکارێکی زۆر باش بوون و ئێمەی پشتراستکردەوە لە دۆزینەوە و لەناوبردنی ئەو گروپەی بەرپرسن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كێربی گوتی: "هاوبەشەكانمان له عێراق و کوردستان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو، لە پرۆسە لێکۆڵینەوەکان و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان لەگەڵ ئێمە هاوبەشی پێکردوون و ئێمەیان زیاتر پشتراستکردەوە، لەوەی کە ئه‌و ئامانجە دیاری بکەین و بەسەرکەوتوویی لەناوی بەرین، کە شوێنی مانەوەی ئەو کەسانە بووە، كه هێرشەکانیان ئەنجامداوە و لەوێوە هاوکاری و ئاراستەکراون".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "شتێکی شاراوە نیە ئەم گرووپانە پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە. ئاڵوگۆرکردنی زانیاریش لەنێوان ئێمە و هاوپەیمانەکانمان شتێکی سەیر نیە، ئێمە لە شەڕی دژی داعشه‌وه پێکەوین و رۆژانە زانیاری هەواڵگری ئاڵوگۆر دەکەین".
گوته‌بێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من نامەوێت لەمە زیاتر بچمە ناو وردەکاری زانیارییە هەواڵگرییەکانەوە، بەڵام هێرشەکان پەیامێکی زۆر روونە بۆ هەموو نەیارەکانمان لە ناوچەکە، کە ئێمە خۆمان و هاوپەیمانەکانیشمان لە عێراق دەپارێزین."
k24 -
