کیم جۆنگ ئون پەیامێک بۆ سوپای وڵاتەکەی دەنێرێت
سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامێک بۆ سوپای میللیی وڵاتەکەی دەنێرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی سەربازیی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور، کە خۆی سەرۆکایەتیی حزبەکەش دەکات، کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کیم جۆنگ ئون داوای لە فەرماندە باڵاکانی سوپای وڵاتەکەی کردووە زیاتر رێککارییە سەربازییەکان جێبەجێ بکەن.
سەرۆکی کۆریای باکوور هەروەها رایگەیاندووە، رێککارییە سەربازییەکان بڕیار لە مانەوە یان شکستی سوپا دەدەن و داوای کردووە چاودێریی زیاتری بەرپرسانی نوێی سەربازیی وڵاتەکەی، بکرێت.
کیم جۆنگ ئون جەختی لەوە کردووەتەوە، کە رێککارییە سەربازییەکان بابەتێکی گرنگ و ”چارەنووسسازە“ بۆ مانەوەی سوپای کۆریای باکوور و سەرکەوتنی.
باسنيوز
