ڕۆژنامەی حوریەت: پلان هەیە پۆستی سەرۆكی AKP لە ئەردۆغان وەربگیرێتەوە

ڕۆژنامەی حوریەت: پلان هەیە پۆستی سەرۆكی AKP لە ئەردۆغان وەربگیرێتەوە
عەبدولقادر سەلفی ڕۆژنامەنووسی نزیك لە ئەردۆغان، لە وتارێكدا كە بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی نووسیووە، باسی لەو پلانە کردووە كە بەنیازن بۆ لادانی ئەردۆغان لە پۆستی سەرۆکی AKP دایان ڕشتووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە نووسیویە: "دەیانەوێت لە كۆنگرە پۆستی سەرۆكی AKP لە ئەردۆغان وەربگرنەوە، ئەمەش پیلانە و دەبێت ئاگاداری بین. پۆستی سەرۆكی AKP بە لای ئەردۆغانەوە هێڵی سوورە، بەڵام هەوڵ هەیە تا بە بیانووی ڕیفۆرم ئەو پۆستەی لێ وەربگیرێتەوە".

ئەو نموونە بە سولەیمان دەمیراڵ و تورگوت ئۆزاڵ دەهێنێتەوە، كاتێك بوونەتە سەركۆماری توركیا و لە پارتەكەیان دابڕاون، چۆن خۆری سیاسەتیان ئاوا بووە، بۆیە دەڵێت ئەردۆغان نایەڵێت وەكوو ئەوانی لێ بێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، سەردەمی سیستەمی پەرلەمانی كۆتایی هاتووە و ئێستا توركیا سیستەمی كۆمارییە و لەو سیستەمەشدا سەركۆمار بۆی هەیە لە هەمانكاتدا سەرۆكی پارتیش بێت.








باسنیوز
Top