جۆنسۆن بۆ هاووڵاتییانی بەریتانیا: دەبێ تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کۆرۆنا بژین
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، زانایانی بەریتانیا توانای پەرەپێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنایان هەیە.
بۆریس جۆنسۆن بە هاووڵاتییانی بەریتانیای راگەیاندووە، کە پێویستە هاوشێوەی ئەنفلەوەنزا خۆیان لەگەڵ پەتای کۆرۆنا رابێنن و گوتویەتی، ”پێویستە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ پەتای کۆرۆنا بژین“.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەپێویستیشی زانیوە تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکەن، هاووڵاتییان تا دەکرێ لەماڵەوە ئیش و کارەکانیان راپەڕێنن.
باسنيوز
