لە ئەمەریکا 511 هه‌زار و 133 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌

لە ئەمەریکا 511 هه‌زار و 133 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌
له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 511 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌‌‌ 22/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 765 ھەزار و 423 کەس.

تا ئێستا لە ئەمەریکا 511 هه‌زار و 133 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 18 ملیۆن و 973 ھەزار و 190 کەسیش چاک بوونەتەوە.













باسنيوز


Top