كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌سوریا گیانله‌ده‌ستدانی سێ منداڵی لێده‌كه‌وێته‌وه
تیمی به‌رگری شارستانی لازقیه رایگه‌یاندوه، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئاگاداركرانه‌وه له بونی حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له خانویه‌كدا له ناوچه‌یه‌كی لمی باشوری شاری لازقیه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كرد، دوای كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ته‌رمی 3 (سێ) منداڵ له‌ناو خانوه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه كه "له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه له‌ماڵ نه‌بون".
سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ماڵه‌كه سوتاوه و پاشان ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه بۆ هه‌مو ماڵه‌كه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگره‌كه شۆرتی كاره‌با بوه، سه‌ره‌تاش چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ماڵه‌كه سوتاوه و پاشانیش ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه بۆ هه‌مو ماڵه‌كه.
تیمی به‌رگری شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، تیمی پزیشكی دادوه‌ری و پزیشكی و به‌شی به‌ڵگه و تاوانی هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
خه‌ندان
