ترەمپ وتارێک لەبارەی داهاتووی کۆماریخوازەکان پێشکەش دەکات
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتارێک لەبارەی داهاتووی پارتی کۆماریی وڵاتەکەی (کۆماریخوازەکان)، پێشکەش دەکات.
ئاژانسی (ریتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆماریخوازەکان لە رۆژانی 25 تا 28-2-2021 کۆنگری خۆیی ساز دەکات.
وەک رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017 - 2021)، وتارێک لە رۆژی کۆتایی کۆنگرەکە، پێشکەش دەکات.
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، کە لە وتارەکەیدا، تیشک بخاتە سەر داهاتووی پارتی کۆماری و بزووتنەوەی کۆماریخوازی لە وڵاتەکەی.
ترەمپ (کاندیدی کۆماریخوازەکان) لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، کە لە رۆژی 3-11-2020 بەڕێوە چوو، لە بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا.
باسنيوز
