پیلانێکی تیرۆریستی لە دژی باڵوێزخانەیەکی ئیمارات ئاشکرا دەکرێت
دەزگای هەواڵگریی ئەسیوپیا پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستی لە دژی باڵوێزخانەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئەسیوپیا 15 کەسیانبە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئیمارات، دەستگیر کردوە.
هەروەک میدیاکانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن، ئەو کەسە دەستگیرکراوانە چەندین جۆری چەک و تەقەمەنیشیان پێگیراوە.
هەواڵگریی ئەسیوپیا ئاماژەی بەوەش کردووە،کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان فەرمانیان لە ”گرووپێکی تیرۆریستیی بیانی“ وەردەگرت.
باسنيوز
