کۆشکی سپی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری بە ترەمپ دەکات
پێدانی زانیاری هەواڵگری بە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا نەریتێکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەیە و ئامانج لێی پێدانی زانیاریی بەردەوامە بە سەرۆکەکانی پێشوو لەسەر بارودۆخی ئەمنیی وڵات و هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
بەڵام ژمارەیەک بەرپرسی نێو ئیدارەی جۆ بایدن نیگەرانن لە ئەگەری ئەوەی ترەمپ سوود لەو زانیارییانە وەربگرێت و لە سوودی خۆی بەکاری بهێنێت.
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی بایدن تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو نەریتە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەیەوە نەدراوە.
ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی نێو دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا داوایان لە ئیدارەی بایدن کردووە بڕیار بدات و پرۆسەی پێدانی زانیاریی هەواڵگری بە ترەمپ و سوزان گۆردن، جێگری بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا هەڵبوەشێنرێتەوە.
rudaw-
