شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی جۆ بایدن چۆڵ كرا
وێنه‌یه‌كی ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ده‌ست كارمه‌ندانی بینایه‌ی كاپیتاڵ گهیشتووهوێنهیهكی ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ده‌ست كارمه‌ندانی بینایه‌ی كاپیتاڵ گه‌یشتووه له‌لایه‌ن چالاكوانێكی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نامه‌یه‌ك به‌ده‌ست سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بینایه‌ی كاپیتاڵ گه‌یشتووه و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "هه‌موو شوێنێكی ناو بینایه‌ی كاپیتاڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی ده‌ره‌كیدایه، رێگه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه به هیچ كه‌سێك نادرێت و پێویسته له په‌نجه‌ره‌وه و ده‌رگاكانی هاتنه‌ده‌ره‌وه دوور بكه‌ونه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌و شوێنه‌ی بۆ سازكردنی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ئاماده كراوه، چۆڵ كراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانانی تۆڕی تویته‌ر چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا دووكه‌ڵێكی چڕ له شوێنی بینایه‌ی كاپیتاڵ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه و هۆكاره‌كه‌ی بكرێت.
k24 -
