چین بەرزترین رێژەی توشبون بە کۆرۆنا تۆماردەکات
به‌پێی راگه‌یاندراوی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 115 توشبوی نوێی تۆماركراون کە 107 توشبویان لەناو وڵاتەکەدا توشبون و هیچ گەشتێکیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکە ئه‌نجامنه‌داوه.
له مانگی تەموزی ساڵی رابردوەوە ژمارەی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده بهرزنهبوەتهوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، له مانگی تەموزی ساڵی رابردوەوە ژمارەی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده بهرزنهبوەتهوه.
به‌پێی دوایین ئاماری لیژنەی تەندروستی چین، توشبوانی كۆرۆنا گهیشتوەتە 87607 (هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار و شه‌شسه‌د و حه‌وت) كه‌س له‌به‌رامبه‌ردا 4634 (چوار هه‌زار و شه‌ش سه‌د و سی وچوار ) كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خەندان
