تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا زیادیکردووەتەوە
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، لەو وڵاتانەی هێشتا ژمارەی تووشبووان بەرزە، پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگە لە کۆبوونەوە و قەرەباڵخی خەڵکی بگیرێت ئەگەر ئەمە نەکەین ژمارەیەکی زیاتر مردن دەبینین.
سەرباری پەسندکردنی چەند ڤاکسینێکی کۆرۆنا و دەستپێكردنی کوتان لە چەند وڵاتێك، ژمارەی تووشبووان و مردووان بە کۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا لە 2 ملیۆن کەس نزیکبووەتەوە و نزیکەی 90 ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
rudaw -
