ترەمپ ناڕاستەوخۆ دانی بە شکستی خۆی نا

ترەمپ ناڕاستەوخۆ دانی بە شکستی خۆی نا
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دوای ماوەیەک رەتکردنەوە، ناڕاستەوخۆ دانی بە شکستی خۆیدا نا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-1-2021، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی ماوەی دەسەڵاتی خۆی (2017 - 2021) بە ”مەزنترین“ ماوەی سەرۆکایەتی لە مێژووی ئەمریکا، ناوبردووە.

دۆناڵد ترەمپ ناڕاستەوخۆ دانی بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵات، کە لە رۆژی 3-11-2020 بەڕێوە چوو، ناوە و رایگەیاندووە، ”سەرەڕای ئەوەی راستییەکان ئاماژە بە ناڕاستیی ئەنجامەکان دەکەن“، بەڵام لە رۆژی 20-1-2021 بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەسەڵات رادەستی سەرۆکی نوێ دەکات.

ئەو داننانەی ترەمپ دوای بڕیاری کۆنگرێسی ئەمریکا دێت، کە سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی کۆماریخوازەکانی پەسەند کرد.













باسنيوز



Top