کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی بایدنی پەسەندکرد
سێ دەنگی دەستەی هەڵبژاردنی ڤێرمۆنت هەریەک لە جۆ بایدنی وەک سەرۆک و کامالا هاریسی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا ناساند
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لەدانیشتنەکەدا سێ دەنگی دەستەی هەڵبژاردنی ڤێرمۆنت هەریەک لە جۆ بایدنی وەک سەرۆک و کامالا هاریسی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا ناساند کە زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە کە زیاتر لە 270 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران تانەی هەژمارنەکردنی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا و پەنسلڤانیا بۆ جۆ بایدن رەتکردەوە
هەر لەو دانیشتنەدا، ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران تانەی هەژمارنەکردنی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا و پەنسلڤانیا بۆ جۆ بایدن رەتکردەوە.
بەهەمان شێوە کۆمارییەکان تانەیان لەدەنگەکانی ویلایەتی ئاریزۆنە، ناڤادا و میشیگن دا، بەڵام جوڵەکانیان شکستیهێنان پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدان و گفتوگۆوە.
دوای دەستپێکردنی کۆبونەوەی کۆنگرێس بەسەرۆکایەتی مایک پێنیس وەک سەرۆکی ئەنجومەی نوێنەران، کە کۆبونەوەیەکی تەشریفاتییە و توانای رەتکردنەوەی بڕیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی نیە، لایەنگرانی ترەمپ هەڵیان کوتایە سەر باڵەخانی کۆنگرێس، لەدواین لێدوانیشدا پۆلیسی ئەو ناوچەیە رایگەیاند، چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و 52 کەسیش دەستگیرکراون.
خەندان
