لایەنگرانی ترەمپ دەست بەسەر کۆنگرێسدا دەگرن
شەوی چوارشەممە 6-1-2021 (بە کاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد لەبەردەم کۆنگرێسی ولاتەکەیان لە واشنتن کۆببنەوە و دەست بە خۆپیشاندان بکەن.
لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە و دەستیان بەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیاندا گرت.
بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و لایەنگرانی ترەمپ، چوار هاووڵاتی کوژران و 52 لایەنگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکاش دەستگیر کراون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 20-1-2021 کۆتایی دێت، تا ئێستا دان بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی 2020دا نانێت، کە تێیدا جۆ بایدنی کاندیدی پارتی دیموکراتەکان، سەرکەوت بەسەر ترەمپی کاندیدی کۆماریخوازەکان.
