ئه‌ڵمانیا رێکاره‌كانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا توندتردەکات

 ئه‌ڵمانیا رێکاره‌كانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا توندتردەکات
بەهۆی پڕبونی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا لە توشبوانی کۆرۆنا، حکومەتی وڵاتەکە رێکاره‌كانی روبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەی توندترکردوە و‌ بڕیارەکانی پەیوەست بەو پرسە تا 31ی كانونی دوه‌م درێژکردەوە.

ئەنگێلا مێركڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ سەرۆكى هەرێمەكان كە لەرێگەى ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجامیدا، هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى ڤایرۆسى كۆرۆنا كرد لە وڵاتەکەدا و جەختى لەوە كردەوە، كە یەكەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەكان لە ژێر فشارێكى زۆردایە بۆیە دەبێت رێکارەکانی دژ بە کۆرۆرنا زیاتر توند بکرێنەوە.

پەسەندكردنى پێدانى ڤاكسین بە ماوەى كەمتر لە ساڵێك پێشهاتەیەكى ئەرێنییە

راوێژکاری ئەڵمانیا ئەو بەرەنگاربونەوەى بە پێشبڕكێی لەگەڵ كاتدا ناوبرد و رایگەیاند، كە پەسەندكردنى پێدانى ڤاكسین بە ماوەى كەمتر لە ساڵێك پێشهاتەیەكى ئەرێنییە.

لە بابەتى دابینكردنى ڤاكسیندا، لە چارەکى دوەمى ساڵدا گۆڕانكارییەكان بەدەردەكەون

ئەوەشی خستەڕو، لە بابەتى دابینكردنى ڤاكسیندا، لە چارەکى دوەمى ساڵدا گۆڕانكارییەكان بەدەردەكەون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا، تا ئێستا 1,814,565 (ملیۆنێک و هەشت سەدو چواردە هەزار و پێنج سەدو شەست و پێنج) کەس توشی کۆرۆنا بون، 37,180 (سی و حەوت هەزار و سەدو هەشتا) کەس گیانیان لەدەستداوە.






خەندان
Top