دوو هەفتە بە کۆتاییهاتنی دەورەی سەرکۆماریی دۆناڵد ترەمپ ماوە، کەچی(( ١٦ ))کۆمپانیای ئێرانی و چینیی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە
لە حاڵێکدا تەنیا دوو هەفتە بە کۆتاییهاتنی دەورەی سەرکۆماریی دۆناڵد ترەمپ ماوە، کەچی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گەمارۆی خستووەتە سەر ١٦ کۆمپانیای ئێرانی و کۆمپانیایەکی چینی و کەسێک کە بەشێک لە سەرچاوەی داهاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی ئەمریکا ١٦ کۆمپانیای ئێرانی کە یەکیان چینییە، هەروەها کەسێکی دیکە کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرقاڵی بازرگانی بووە، سزا داوە و خستوونیەتییە لیستەی گەمارۆ نوێیەکانەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە کۆمپانیای چینیی "کایفنگ پینگمی نیو کەربون متریالیز" (KFCC) کەلە بەرهەمهێنانی مادەی کاربۆندا چالاک بووە لە مانگی دیسەمبەری ٢٠١٩وە تا ٢٠٢٠ هەزاران تۆن مادەی کاربۆنی بە ئێران فرۆشتووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو داهاتانەی کە لە کەرتی پیشەسازیدا بەدەستی دێنێت، لە بواری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابینکردنی چەکوچۆڵی گرووپ و میلیشیاکاندا خەرجی دەکات.
ئەو ١٥ کۆمپانیاکەی دیکەی زۆربەیان لە ناوخۆی ئێرانن و لە بواری پیشەسازیی ئاسندا چالاکن و بەپێی یاساکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەچنە خانەی گەمارۆکانەوە، بۆیە خراونەتە لیستەی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
لەو بڕیارە نوێیە ئێرا هاوکات کەسێک بەناوی مەجید سەجدە، بەرێوەبەری کۆماپیانیای گواستنەوەی "حافز دەریای ئاریا" خراوەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
باسنیوز
